Make your own free website on Tripod.com

kara.jpg

شةهيدانى دؤلَى جافايةتى

لة رِيَو رِةسميَكى  شكؤداردا تةرمى ذمارةيةك ثيَشمةرطة بة خاك سثيَردران

 
 


27/08/2005

دوێنێ‌ له‌ رێوره‌سمێكی‌ شكۆداری‌ ره‌سمیی‌ و جه‌ماوه‌ریی‌ و حزبیدا ته‌رمی‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ جافه‌تی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌خاك سپێردران، ئه‌وانیش شه‌هیدان (هێمن عه‌لی‌ موسته‌فا، یه‌عقوب حمه‌لاو، فاتج سعید محه‌مه‌د) بون له‌ گونده‌كانی‌ مالومه‌و چۆخماخ و یاخسه‌مه‌ر.له‌ورێ‌و ره‌سمه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌شكرا له‌وانه‌ وتاری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دوی‌ رێكخستنی‌ سلێمانی‌ (ی‌.ن.ك) ووتاری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان . پێشتریش كه‌ژاوه‌ی‌ ته‌رمه‌كان له‌ رێ‌ وره‌سمێكی‌ شكۆداردا له‌ كه‌ركوك و دوزخورماتووه‌وه‌ هێنرانه‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌. دوای‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانیانه‌وه‌به‌ مه‌راسیمی‌ جیا ته‌رمی‌ پیرۆزی‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ گه‌یه‌نرانه‌وه‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ خۆیان . له‌ مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ ته‌رمی‌ شه‌هیدان هێمن و یه‌عقوب و فاتح داكه‌ مامۆستا عه‌بدولاَ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ دوی‌ سلێمانی‌ و نوێنه‌رانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ پێشمه‌رگه‌و هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان له‌ سكرتاریه‌ت و نوێنه‌رانی‌ كۆمیته‌كانی‌ شارباژێرو ماوه‌ت و دوكان و قائمقامی‌ دوكان ئاماده‌ی‌ بوون،
جه‌ماوه‌ری‌ ناوچه‌كه‌ به‌چاوی‌ فرمێسكه‌وه‌ پێشوازییان له‌و سێ‌ شه‌هیده‌ی‌ ناوچه‌كه‌یانكرد كه‌ خوێنی‌ گه‌شیان له‌ جه‌نگی‌ دژه‌ تیرۆردا له‌ خاڵی‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا رژا. به‌وه‌ش جارێكی‌ تر جه‌ماوه‌ری‌ دۆڵی‌ جافه‌تی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕانیه‌ دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌یان هه‌میشه‌ كووانوی‌ خه‌بات و تێكۆشانه‌ و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ قوربانی‌ بۆ رزگاریی‌ و چه‌سپاندنی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌ ده‌ستوری‌ نوێ‌ ی‌ عێراقدا. شایانی‌ باسه‌ دوێنێ‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ هێزی‌ پاسه‌وانێتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار له‌ ڕێگه‌ی‌ عوزێم –به‌غدا له‌ بۆسه‌یه‌كی‌ تیرۆریستاندا بونه‌ قوربانی‌و7 هاوڕێشیان بریندار بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه‌كان قاره‌مانانه‌ له‌و تیرۆریستانه‌ هاتنه‌ ده‌ست . له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای‌ عێراق ئاشكرای‌ كردكه‌ پێشمه‌رگه‌كان شه‌ڕێكی‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كاندا كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست كوژران. دواتریش هێزه‌كانی‌ فره‌نه‌ته‌وه‌و پۆلیس و سوپای‌ عێراق ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌و چه‌ندین تیرۆریست ده‌ستگیر كراون. و دوباره‌ درێژه‌دان به‌ رێبازی پیرۆزیان دوپاتكرده‌وه‌ . هه‌ر رۆژی هه‌ینی له‌ رێ و ره‌سمێكی جه‌ماوه‌ریی و حكومی و حزبی دا به‌ شێوه‌یه‌كی  ره‌سمیی ته‌رمی ملازم ره‌حیم صاڵح له‌ مزگه‌وتی شه‌هیدانی شاری سلێمانی یه‌وه‌ به‌ره‌و گردی سه‌یوان به‌ رێخرا و له‌ وێ‌ به‌ خاك سپێدرا . له‌و رێ و ره‌سمه‌دا كه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی ی.ن.ك ئاماده‌ی بو چه‌ندین وتار و بروسكه‌ پێشكه‌شكرا . تیایدا ستایشی شه‌هید ملازم ره‌حیم و هه‌ڤاڵه‌كانی كرا و بونه‌ رێبوارێكی تری كاروانی خه‌بات دژی تێرۆر له‌ هه‌مان كاتدا به‌ توندی ئه‌وپه‌لاماره‌ تێرۆریستیه‌ش ئیدانه‌ كرا كه‌ ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی تیادا بوه‌ قوربانیی . به‌ڵێنیش دوپاتكرایه‌وه‌ كه‌ درێژه‌ به‌ كاروانی خه‌باتی ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بدرێت كه‌ هێنانه‌ دی عێراقێكی دیموكراتیی فیدراڵیی پارله‌مانیی فره‌ حزبی‌ یه‌ و تیایدا مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك له‌ پرۆژه‌ی ده‌ستوری نوێ‌دا تۆمار كراوه‌ بچه‌سپێ .

 

14.gif